گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەسەن ڕۆحانی: پێشكەوتنی سەربازی ئێران، ئەمریكای تووشی شۆك كردووە

2019.04.09 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
حەسەن ڕۆحانی: پێشكەوتنی سەربازی ئێران، ئەمریكای تووشی شۆك كردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

لەتارانی پایتەخی كۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوەچوونی ساڵڕۆژی تەكنەلۆژیای ئەتۆمی وڵاتەكەی دەقۆزێتەوە و لەمیانەی وتارێكیدا هێرشدەكاتە سەر ئەمریكا و سەرۆكەكەی كە سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە.

ئەمڕۆ (سێشەممە) لە شاری تاران 20مین ساڵڕۆژی تەكنەلۆجیای ئەتۆمی بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەكەدا حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران وتی "ئەمریكا بەو كردارانەی چەند ساڵێكە بەرامبەر ئێران دەیكات ناتوانێت ڕێگە لە پێشكەوتنی زانستی ئێران بگرێت و ئێمە بەردەوام دەبین لە گەشەپێدانی زانست لە وڵاتەكەماندا".

ڕۆحانی هۆشداریشیدا بە ئەمریكا لە پێشكەوتنی وڵاتەكەی لە بواری سەربازیدا و ئاماژەی بەوە كرد كە پێشكەوتنە سەربازییەكەی ئێران، ئەمریكای دووچاری شۆك كردووە.

ئەمڕۆ (سێشەممە) دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش بۆ یەكەم جاربوو ئەمریكا سوپای فەرمی وڵاتێك بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران ڕەتیكردەوە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی كاریگەری هەبێت و ئاماژەی بەوە كرد، ئەو كەسانەی وا دەزانن گەمارۆكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر ئێران دروستكردووە، هەڵەن.