گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 24 كاتژمێری رابردوو لەم ناوچەیەی كوردستان زۆرترین باران باریوە

2019.04.09 - 10:24
App store icon Play store icon Play store icon
لە 24 كاتژمێری رابردوو لەم ناوچەیەی كوردستان زۆرترین باران باریوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

رێژەی باران بارینی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوو راگەیەندرا و لەقەزای مێرگەسوور لەپارێزگای هەولێر زۆرترین باران باریوە.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، رێژەی باران بارینی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوو، بڵاوكرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەقەزای مێرگەسوور لەپارێزگای هەولێر زۆرترین باران باریوە، بەجۆرێك لە 24 كاتژمێری رابردوو لەم قەزایە بڕی 2044,4 ملیمەتر باران باریوە و لەقەزای خورماتوو لەپارێزگای كەركوك لە 24 كاتژمێری رابردوو كەمترین باران باریوە كە بڕەكەی 433,1 بووە.