گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی دامەزراندنەوە وەزیری تەندروستی هەرێم بڕیارێكی دەركرد

2019.04.09 - 09:06
لەبارەی دامەزراندنەوە وەزیری تەندروستی هەرێم بڕیارێكی دەركرد

ناس كورد-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەبەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی دەكات لەپڕۆسەی دامەزراندندا ئەولەوییەت بدەن بە خۆبەخشەكانی كەرتی تەندروستی و بەر لەهەر كەسێكی تر ئەوان دابمەزرێن.

لەنووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمدا كە واژووی د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی كراوە، داوایان لێدەكات، وەك پێزانین و لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی كارمەندە خۆبەخشەكانی كەرتی تەندروستی لەكاتی هەبوونی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست ئەولەویەت بۆ ئەو كارمەندانە بێت.

بەپێی نووسراوەكەی وەزیری تەندروستی هەرێم، فەرمانبەرە خۆبەخشەكان لە دامەزراندندا ئەولەویەتیان پێ دەدرێت.