گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران بۆ ئەمریکا: ئۆباڵی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو لە ناوچەکە لە ئەستۆی ئێوەدایە

2019.04.08 - 20:06
ئێران بۆ ئەمریکا: ئۆباڵی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو لە ناوچەکە لە ئەستۆی ئێوەدایە

 

 

ناس كورد-

 

پاش ئەوەی ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، ئێران لە یەكەم كاردانەوەیدا، هێزەكانی ئەمریكای لە ڕۆژئاوای ئاسیا خستە لیستی تیرۆرەوە.

 

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕایگەیاند، لە بەرامبەر ئەو كارەی ئەمریكا، ئێران بڕیاریداوە، سەرجەم هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و ڕۆژئاوای ئاسیا بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

 

لە بەیاننامەکدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئۆباڵی هەر رووداوێك و كارەساتێك لە ناوچەكە، دەكەوێتە ئەستۆی ئەمریكا، لە ئەنجامی ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" .

 

كۆشكی سپی ئەمریكا  لە بەیاننامەیەكدا سوپای پاسدارانی ئێرانی وەك “ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی” ناساند، کە ئەوەش بۆ یەکەم جارە ئەمریكا سوپای وڵاتێك بە تیرۆریست لە قەڵم بدات.