ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا
وته‌بێژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌كارییه‌كى به‌رده‌وامیان ده‌ستپێكردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كانتۆنى عه‌فرین له ڕۆژئاواى كوردستان، ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستى سیاسى په‌یوه‌سته به لایه‌نه سیاسییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان.
نورى مه‌حمود، وته‌بێژى فه‌رمى یه‌په‌گه تایبه‌ت به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "هاوكار و پشتیوانه‌كانیان له ناوخۆى كانتۆنى عه‌فرین و ده‌نگه ناڕازییه‌كانى شاره‌كه، له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى ڕزگارى عه‌فرین، به‌رده‌وامن له چالاكى تا داگیركه‌رانى ناو عه‌فرین له‌وه دڵنیابن له‌وێ نامێننه‌وه".
وتەبێژی یەپەگە وتیشى: "هێزه‌كانى یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى ژنان "یه‌په‌ژه" و هێزه تایبه‌ته‌كانى ڕۆژئاوا، به‌شداری ده‌كه‌ن له ئازادكردنه‌وه‌ى كانتۆنى عه‌فرین، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی به‌رده‌وام بۆ ڕزگاركردنى كانتۆنه‌كان له دەست چه‌كدارانى توركیا و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سه‌ر به توركیا ده‌ستیپێكردووه".
عەفرین، شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، کەوتۆتە پارێزگای حەلەب و ئەم شارەش لە سنوری باکوری ڕۆژئاوای سوریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بەناوی کرمانج ھەڵکەوتووە.
پێش داگیركردنى شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپاى توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانى فه‌یله‌قى شام و عه‌باسیه و سوڵتان موزه‌فه‌ر، له 20ى كانونى دووه‌مى 2018، ژماره‌ى دانیشتوانى عه‌فرین 80 هه‌زار كه‌س بوو، به‌ڵام پاش هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه به‌شێكى زۆریان بۆ كامپێك له كانتۆنى شه‌هبا ئاواره‌بوون.
ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان له‌باره‌ى هه‌نگاوى ئازادکردنەوەی عه‌فرین، وته‌بێژى یه‌په‌گه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یوه‌سته به‌و بیروبۆچوونانه‌ى ده‌درێن له‌سه‌ر خاكێك كه له‌لایه‌ن بێگانه‌وه داگیركراوه، ئێمه ته‌نها بڕیارى سه‌ربازیمان له‌ده‌سته و بڕیارى سیاسیش گرنگه.
"بۆچوونى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان ته‌وه‌رێكى دیكەیە بۆ گفتوگۆكردن و ئاماده‌ین بۆ بهدهستهێنانەوهى ئه‌و خاكه گفتوگۆ بكه‌ین، به‌ڵام داواكارى بۆ بێده‌نگ بوون له خاكێكى داگیركراو جێگه‌ى قبوڵ نییه" نورى مه‌حمود واى وت.
زیاتر له ساڵێك پێش ئێستا، ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ داگیركردنی عەفرین دەستیپێكرد و دوای 58 رۆژ بەرگری شه‌ڕڤانان، دواجار توركیا به‌هاوكارى گروپه چه‌كداره‌كان توانى كانتۆنەكە داگیربكات.