گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

شۆکێکى نوێ ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ڕوبەڕووى زیانى گەورە دەکاتەوە

2020.04.11 - 12:24
شۆکێکى نوێ ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە ڕوبەڕووى زیانى گەورە دەکاتەوە
    ناس کورد-   زیانى نوێی گەورە چاوەڕوانى هەردوو یانەى ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە دەکات لە هاوینى داهاتوودا بەهۆى هەڵوەشاندنەوەى پاڵەوانێتى جامى پاڵەوانێتى نێودەوڵەتى بۆ تۆپى پێ. . بەپێی میدیاکانى ئیسپانیا، کۆمپانیاى تایبەت بە رێکخستنى ئەو پاڵەوانێتیە دۆستانەیە، هەڵوەشاندنەوەى خولى پاڵەوانێتییەکەى لەمساڵدا ڕاگەیاندووە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە. . بەپێی ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى، ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنەیە بەهۆى هەڵوەشاندنەوەى ئەو پاڵەوانێتییەوە 18 ملیۆن یۆرۆ زیاندەکەن. .   بڕیاربوو پاڵەوانێتییەکە یارى کلاسیکۆ بەخۆوە ببینێت، بەڵام ئەو یاریەش هەڵوەشاوەتەوە و ڕەنگە پاڵەوانێتییەکە تا هاوینى داهاتوو ئەنجام نەدرێت. . هەردوو یانە ئیسپانییەکە پلانى کەمکردنەوەى موچەى یاریزانەکانیان جێبەجێکردووە، لەپێناو کەمکردنەوەى ئەو زیانانەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە بەریان کەوتووە. .