گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بودجەی ساڵی 2019ی پارێزگاکەیە بە پتڕۆدۆلاریشەوە

450 ملیار دینار بۆ کەرکوک خەرجدەکرێت

2019.04.08 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
450 ملیار دینار بۆ کەرکوک خەرجدەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فوئاد عەبدوڵا

حکومەتی عێراق بڕی 450 ملیار دینار بۆ پارێزگای کەرکوک خەرجدەکات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاکەش ئاشکرای کرد، ئەو پارەیە بودجەی ساڵی 2019ی کەرکوکە بە پتڕۆدۆلاریشەوە.

 

جەمال مەولود باپیر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوگ بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ (دووشەممە)ی لیژنەی وزە و پیشەسازی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاردرا، سبەینی سێشەممە لەگەڵ لیژنەكانی ئەنجومەن كۆببینەوە بۆ دانانی پلان و میكانیزمی گونجاو، بە هاوكاری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی فەرمانگەكان، بۆ چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیە".

 

"بڕی 450 ملیار دینارە، کە بودجەی ساڵی 2019ی پاریزگاکەیە بە پتڕۆدۆلاریشەوە، بۆ هەموو كەرتە خزمەتگوزارییەكانە، بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژە وەستاوەكان و لایەنی ئاسایشی پارێزگاکە و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری كەركوك"، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وای وت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، لە نێو ئەو پارەیەدا بڕی 51 ملیۆن دۆلاری تێدایە، كە ساڵانی پێشوو لە بانكی كوردستان لە هەولێر بووە، دوای یەكلاكردنەوەی لەلایەن دادگاكانی بەغدادەوە، بڕە پارەكە خراوەتە سەر ئەژمارەی  وەزارەتی دارایی عێراق، ئێستاش بۆ پارێزگاکە خەرجدەکرێتەوە.