گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

چەند کەسێک لە بەرشەلۆنە پارەی خەزێنەی یانەکەیان دزیوە

2020.04.10 - 18:14
 چەند کەسێک لە بەرشەلۆنە پارەی خەزێنەی یانەکەیان دزیوە
ناس کورد- جێگری دەستلەکارکێشاوەی سەرۆکی یانەى بەرشەلۆنە ئیدارەى یانەکە تۆمەتبار دەکات بەوەى کە پارەى خەزێنەى یانەکەیان دزیوە. ، ئیمیلی رسودی، جێگری پێشووی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پاش وازهێنانی لە پۆستەکەی ڕایگەیاند: " چەند کەسێک لە ئیدارەى بەرشەلۆنە پارەى خەزێنەی یانەکە بەکاردەهێنن بۆ کاری تایبەتی خۆیان دەیدزن". ، هەر لەدوای ئەو لێدوانەش، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، پێویستە رسودی لە دادگا بیسەلمێنێت کە ئیدارەى بەرشەلۆنە پارەى یانەکە بەکار دەهێنێت بۆ کاری تایبەتی، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنبەر. ،   لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یانەکەوە شەش کەس لە یانەی بەرشەلۆنە دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان راگەیاند کە یەکێکیان جێگری سەرۆکی یانەکە بوو.