گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی كوردستان

2019.04.08 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی كوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و كۆی گشتی باران بارین لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگەیەندرا.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە لە24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژەی باران لە قەزای پێنجوێن لەپارێزگای هەڵەبجە باریوە كە بڕەكەی 7,4 ملیمەتر بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوو كەمترین باران لەقەزای چۆمان لەپارێزگای هەولێر باریوە كە بڕەكەی 0,2 ملیمەتر بووە.

لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا كۆی گشتی باران بارین لەسەر ئاستی پارێزگاكان دیاریكراوە، بەجۆرێك لە پارێزگای سلێمانی 1163,7 ملیمەتر و لەپارێزگای دهۆك 1037,9 ملیمەتر و لە پارێزگای هەڵەبجە 991,4 ملیمەتر و لەپارێزگای هەولێر 808,1 ملیمەتر و لەپارێزگای كەركوك 491,8 ملیمەتر باران باریوە.