گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرزی دووەمی یاسادانان لە پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات

2019.03.02 - 18:12
وەرزی دووەمی یاسادانان لە پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات

 

 

 

ناس کورد-

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەکانی وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکات و لەڕیزی پێشەوەی بەرنامەی کارەکانیشیان تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و گفتوگۆیە لەسەر بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای کاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕۆژی شەممە 9ی ئادار دانیشتنەکانی وەرزی دووەمی یاسادانانی خولی چوارەمی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە.

 هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە ئەو بابەتانەی لە کارنامەی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوودایە، تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و بوونی هێزە بیانییەکانە لەسەر خاکی عێراق.

سەرەڕای تێپەڕینی زیاد لە سێ مانگ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەڵام تا ئێستا پۆستی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگریی و داد بەچۆڵی ماونەتەوە ئەویش بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان و نەگەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر ناوی وەزیرەکان.