گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر کاراکردنەوەى دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەدات

2019.04.08 - 13:43
پەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر کاراکردنەوەى دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەدات

ناس كورد-

پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی تری ئاسایی خۆی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجام دەدات.

لەراگەیەندراوێكدا كە واژووی د.ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی بەسەرەوەیە، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان كراوە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2019/4/10.

لەبارەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا بەرنامەی كاری دانیشتنەكە دەخاتەڕوو.

بەپێی راگەیەندراوەكەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، لەدانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر (پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستوور، دەدرێت.