کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی باران بارین لە هەندێك ناوچە دەستپێدەكاتەوە.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، پێشبینی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوی ناوچەكانی كوردستان، راگەیەندراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە پێشبینی دەكرێت ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور بێت و ئەگەری نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەكانی حاجی ئۆمەران و چۆمان زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی تر، بەرادەیەك بگاتە سەروی 10 ملم.
راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو لە پارێزگای كەركوك دەبێت كە دەگاتە 23 پلە و پێشبینی دەكرێت نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار بكرێت كە8 پلەیە.