گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا لەهەرێم دەكرێت فەرمانی دەستگیركردنی پارێزگاری موسڵ جێبەجێ‌ بكات

2019.04.08 - 11:11
App store icon Play store icon Play store icon
داوا لەهەرێم دەكرێت فەرمانی دەستگیركردنی پارێزگاری موسڵ جێبەجێ‌ بكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا نووسراوێكی رەسمی ئاراستەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر كردووە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی پارێزگاری موسڵ.

لەنووسراوەكەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر كراوە تیایدا ئاماژە بە نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا تایبەتمەند بەپرسی گەندەڵی كراوە و فەرمانی دەستگیركردنی نۆفل حەمادی سوڵتان پارێزگاری موسڵ بە پێی ماددەی 340 لەیاسای سزادان هاوپێچ كراوە و داوا دەكات فەرمانەكە جێبەجێ‌ بكەن.