گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگەی هەولێر- كەركوك دادەخرێت

2019.04.08 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
رێگەی هەولێر- كەركوك دادەخرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی ئاشكرای كرد "بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پردی پردێ‌ لە پارێزگای كەركوك دادەخرێت".

لەراگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە)ەوە پردی پردی پردێ‌ لەپارێزگای كەركوك بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئامانج لەداخستنی پردەكە ئەنجامدانی پڕۆسەی چاكسازیی و نۆژەنكردنەوەی پردەكەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگا و بانەكانی پارێزگای كەركوك.

كۆمسیۆنەكە نۆژەنكردنەوە و چاكسازیكردنی پردەكە بەهۆكارێكی باش دەزانێت بۆ پارێزگاریكردن لەگیانی هاووڵاتیان و سەلامەتی شۆفێران.