گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێزدییەکان کوشتارگەی 50 ژنەکە پشتڕاستدەکەنەوە

2019.03.02 - 17:27
ئێزدییەکان کوشتارگەی 50 ژنەکە پشتڕاستدەکەنەوە

 

 

ناس کورد-

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان ڕایدەگەیەنێت دوای بەدواداچوونیان دڵنیابوونەتەوە لە کوشتارگەی 50 ژنی ئێزدیی بەدەستی چەکدارانی داعش.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی 50 ژنی ئێزدیی لەلایەن داعشەوە، لیژنەیەکی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون بۆ ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە.

بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر خێزانی ئێزیدییە ڕفێندراوەکان، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هیچ هەواڵێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە تا بەتەواویی لە دروستی هەواڵەکە دڵنیابوونەتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەبەشێک لە تاوانە و سەرجەم ئەو تاوانەکانی دیکە دەزانێت کە دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامدراون، "چونکە تا ئێستا هیچ کارێکیان نەکردووە بەرامبەر ئەو دروشمانەی هەڵیانگرتووە وەک مافی پێکهاتەکان و مافی مرۆڤ."