گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا ٨٨ کەس بێسەروشوێنن لە ڕوداوی نقومبوونی قەیاغەکەى موسڵدا

2019.04.08 - 08:53
هێشتا ٨٨ کەس بێسەروشوێنن لە ڕوداوی نقومبوونی قەیاغەکەى موسڵدا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستی عێراق رایگەیاند، تائێستا 88 کەس بێسەروشوێنن لە ڕووداوی نقومبوونی قەیاغەکەى موسڵدا.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتى تەندروستى عێراق لە زاری زەید عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی دادەوە هاتووە، تائێستا "تەرمی 110 شەهیدی ڕوداوی قەیاغەکەى نقومبوونی موسڵ دەرهێنراون و 88 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن کە ئەندامی 69 خێزانن".
ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمێکى تایبەت سەرقاڵی دانانی بنکەیەکی زانیارین بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەى بۆ تەرمی قوربانیان و ڕادەستکردنەوەیان بە کەسوکارەکانیان.

ڕۆژی 21ی نیسانی 2019 قەیاغێک کە زیاتر 200 گەشتیاری هەڵگرتبوو بە مەبەستى گواستنەوەیان بۆ ناوچەیەکى گەشتیاری موسڵ نقومبوو.

ڕووداوەکە لە شەقامی موسڵ و عێراقیدا کاردانەوەى زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پەرلەمانی عێراق متمانەى لە پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەى سەندەوە و بەرپرسی ئەو ناوچە گەشتیارییەش دەستگیرکرا کە قەیاغەکەى بەکارهێنابوو.