گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

لە عێراق لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە کشتوکاڵییەکان پێکدەهێنرێت

2019.04.07 - 15:35
App store icon Play store icon Play store icon
لە عێراق لیژنەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە کشتوکاڵییەکان پێکدەهێنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

چەند وەزارەتێک و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژەیەک پێکدەهێنن بۆ زانینی ئەو زیانانەی بەر کشتوکاڵ گەیشتووە لە ئەنجامی لافاوی چەند هەفتەی ڕابردوو، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

 

سەلام هادی كازم ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت بەناس كورد-ی راگەیاند: "ڕۆژی 11 نیسان لیژنەیەكی هاوبەش پێکدەهێنرێت، بە بەشداری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، سەرچاوە ئاوییەكان، وەزارەتی دارایی و ئه نجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی زانینی ئەو زیانانەی بەر كەرتی كشتوكاڵ كەوتووە لە ئەنجامی ئەو باران بارین و لافاوەی كە زۆربەی  شارەكانی عێراقی گرتبوەوە، مەبەست لێی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانە".

 

"لیژنەكە بە مەیدانی سەردانی ئەو ناوچانە دەكات كە زیانێکی زۆریان  پێگەیشتووە، سەردانی هەموو ناوچەكانی عێراق دەكات بە هەرێمی كوردستانیشەوە" ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ وای وت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵدەدەن بە زووترین كات قەرەبووی خاوەن كێڵگە كشتوكاڵیەكانی عێراق بكەنەوە، کە بە گوێرەی زانیارییەکانیان چوار پاڕێزگای عێراق زۆرترین زیان بە کشتوکاڵیان گەیشتووە، ئەوانیش پارێزگاکانی واسیت، دیالا، میسان و بەسڕەن.