گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوبەی؛ لە 2018دا داهاتی وەبەرهێنانی بیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە

2019.04.07 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
دوبەی؛ لە 2018دا داهاتی وەبەرهێنانی بیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

حکومەتی دوبەی ڕایگەیاند، داهاتی وەبەرهێنانی بیانی لە میرنشینەکەدا گەیشتۆتە 10 ملیار دینار لە ساڵی 2018دا.

لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی دوبەی ئاشکرای کرد، داهاتی وەبەرهێنانی بیانی لە میرنشینی دوبەیدا بۆ ساڵی 2018، لە چاو ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 41٪ بەرزبۆتەوە.

لە بەیاننامەکەیدا حکومەتی دوبەی ئاماژەی بەوشکردووە، دوبەی دووەمین گەورەترین میرنشینی ئیماراتی عەرەبییە لە ڕوی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، کە بە بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار داهاتی وەبەرهێنەرانی بیانی لە ساڵی 2018دا ڕاکێشاوەتە ناوخۆی میرنشینەکە.


ئەوە ڕاگەیەندراوە، ئەمریکا، هیندستان، ئیسپانیا، چین و بڕیتانیا 70٪ی ئەو وڵاتانە پێکدەهێنن کە وەبەرهێنانیان لە دوبەیدا کردبێت.