گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیالە.. باوکێک سێ کوڕی خۆی لە خەودا کوشت

2019.04.07 - 13:54
دیالە.. باوکێک سێ کوڕی خۆی لە خەودا کوشت

ناس کورد_هەڤاڵ فەتاح

شەوی ڕابردوو (6ی نیسانی 2019) لە پارێزگای دیالە باوکێک سێ کوڕی خۆی لە خەودا کوشت و کوڕێکى دیکەى بریندارکرد.

غالب عەتیە، وتەبێژی پۆلیسی دیالە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ڕوداوەکە لە ناحیەی خان بن سەعد ڕوویداوە و باوکەکە لە خەودا دەستڕێژی گولـلەى لە چوار کوڕی کردووە و سیانیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و چوارەمیان بە سەختی بریندار بووە.

وتەبێژی پۆلیس وتیشی، باری دەرونی باوکەکە جێگیر نییە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبارەکە لەکاتى تاوانەکەدا ئاگای لە خۆی نەبووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

هاوکات سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکان بە ناس کورد-ی راگەیاند، ئەمڕۆ (7ی نیسانی 2019)  و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا باوکەکە گرنگی بە بابەتەکە نەداوە و پێکەنیوە و وتوویەتى پەشیمان نییە لە کوشتى کوڕەکانی و بگرە درەنگیش ئەو کارەى کردووە.

ناحیەی خان بن سەعد سەر بە قەزای بەعقوبەیە لە پارێزگای دیالە و دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای بەغداوە.

 

( وێنەى ئەو سێ برایەی کە بە دەستى باوکیان کوژران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.)