گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەولەویەت بۆ ئەوانە

وەزیری تەندروستی پەیامێک ئاڕاستەی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی دەکات

2019.04.07 - 12:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی پەیامێک ئاڕاستەی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، داوایان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر بۆیان و ئەولەویەتی دامەزراندنیش بۆ خۆبەخشەکانە.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د.ڕێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: "لە ڕابردوودا داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر بۆمان، چونکە میلاکاتمان کەمە و پێویستمان بە فەرمانبەرە".

 

د.ڕێکەوت حەمەڕەشید وتیشی: "هەرکاتێك ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندن بدات و فۆڕمی دامەزراند دابەش بکرێت، ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانەیە کە بەشێوەی خۆبەخش لە کەرتی تەندروستیدا کار دەکەن".

 

وتەکانی وەزیری تەندروستی لە میانی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان هات دژی نەخۆشی ئیفلیجی، کە ئەمڕۆ دەستپێکرد و ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

 

ماوەی چەند ساڵێکە لە بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەتدا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دوای تەواوکردنی خوێندن لە فەرمانگەکاندا بە خۆبەخش کاردەکەن، ژمارەیەکی زۆریش لەو خۆبەخشانە لە کەرتی تەندروستی دەوام دەکەن، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە تا ئێستا دانەمەزرێندراون.