گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم

2019.04.07 - 11:00
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم

ناس کورد-

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 50 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 9 هەزار دینارە.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار و 50 دیناری عێراقییە.

 

هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100  پاوەنیش بە 155 ھەزار دینارە.

 

100 لیرەی تورکیش بە21 هەزار و 500 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 9 هەزار دیناره.

 

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 129 دۆلارە.