گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یەکێتی: هەوڵی جددی دەدەین لە حكومەتێکی خزمەتگوزار بەشداربین

2019.03.02 - 16:39
یەکێتی: هەوڵی جددی دەدەین لە حكومەتێکی خزمەتگوزار بەشداربین

 

ناس کورد-

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبوونەوە، باسیان لە پرسی بەشداری لە حكومەت كردووە، شاندی یەكێتی جەختیان لەوە كردەوە كە هەوڵی جدی دەدەن لە حكومەتتدا بەشداربن.

 

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، سەڵاحەدین بەهادین سەردانی كۆسرەت ڕەسولی كردووە، هەردولا باسیان لە پرسی پێكهێنانی حكومەت كردووە، داوایان كردوە پەیوەندی نێوان هەردوو حیزبی یەكگرتوو و یەكێتی پەرەی پێبدرێت.

 

‎لەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە: "‎گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەردوولا هاوڕابوون، كە پێویستە پەیوەندییەكان لەسەر بنەمایەكی هاوسەنگ بێت، سەنگ و قوڕسایی لایەنەكان لەبەرچاوبگیرێت".

 

لەو كۆبوونەوەیەدا وەفدی یەكێتی باسیان لەوە کردووە كە هەوڵی جدی دەدەن بۆ بەشدارییەكی كاراو هاوسەنگ لە حكومەتێكی خزمەتگوزار.

 

بڕیارە رۆژی یەکشەممە یەکیتی لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی ‌حکومەت و گەڕانەوەی یەکێتی بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان.

 

کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و یەکگرتووش لە کاتێکدایە، یەکگرتووی ئیسلامی لە پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە بڕیاریدا وەک ئۆپۆزسیۆن کاربکات.