کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق سەردانی هەرچوار مەرزی شۆشمێ و سەیرانبەن و کێلێ و پشتە بکات بە مەبەستى بەرزکردنەوەى ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەى کردنەوە و بە نێودەوڵەتیکردنی ئەو مەرزانە.
کاوە شێخ عەلی، جێگری پارێزگای هەڵەبجە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، پێدەچێت شاندەکە سبەینێ سەردانی هەڵەبجە بکات و لە نزیکەوە ئامادەکاریی و ڕێوشوێنەکانى کردنەوەى ئەو مەرزانە ببینن و راپۆرتی خۆیان بەرزبکەنەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار.
لەئێستادا ئەو شاندە گەیشتوونەتە سلێمانی و بەپێی زانیارییەکانیش، شاندەکە لە نوێنەرانی ١٢ وەزارەتى حکومەتى عێراق پێکهاتوون.