گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێیەمین حاڵەتی خۆکوشتنە لە 48 کاتژمێردا

ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ گەنجێک ڕۆژێک پاش هاوسەرگیری خۆی کوشت

2019.04.07 - 09:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ گەنجێک ڕۆژێک پاش هاوسەرگیری خۆی کوشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

گەنجێکی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژێک پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، "خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە"، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانرێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگا"، ڕۆژی شەممە 6ی نیسانی 2019 گەنجێکی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی "جەسیم محەمەد زادە" ڕۆژێک پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە کە ساڵی ڕابردووش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، ڕون نەبۆتەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوە، ڕۆژی هەینی 5ی نیسانی 2019 هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵی خەڵکی "زەردویی پاوە" کە دانیشتوی شاری نەغەدە بووە، بە ناوی "حەیدەر حەیدەری" لە ڕێگای خواردنی "حەبی برنج"ەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"حەیدەر حەیدەری کە خێزاندار بووە، بە هۆی ئەوەی کەفالەتی کەسێکی خەڵکی مەشهەدی کردووە و بڕی 130 ملیۆن تمەن لە سەر حیسابەکەی هەڵگیراوە، خۆی کوشتووە" بە پێی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمان ڕۆژ، ژنێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی "لەیلا سوهرابی" کە خێزاندار بووە، بە هۆی کیشەی خێزانییەوە، خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.