گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێستا کێ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە؟

430 بازرگانی جیهانی نازناوی ملیاردێر لەدەست دەدەن

2019.03.02 - 15:57
430 بازرگانی جیهانی نازناوی ملیاردێر لەدەست دەدەن

 

 

ناس کورد-

 

بەپێی نوێترین ئامار کۆتا گۆڕانکاری بازاڕی بۆرسەی جیهانی لە چین لێدانێکی بەهێزبووە بۆ دەوڵەمەندەکانی جیهان، بە جۆرێک سەدان ملیاردێر،نازناوەکەیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای هورۆن، 430 بازرگان لە جیهاندا نازناوی ملیاردێریان لەدەستداوە، بەهۆی خراپی جوڵەی بازاڕی بۆرسەی جیهانی و بەرزبونەوەی دۆلاری ئەمریکیەوە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان بوون بە 2470 کەس، لەلایەکی تریشەوە 201 کەسی نوێ، هاتوونەتە ڕیزبەندی ملیاردێرەکانی جیهانەوە، کە ناوەندی تەمەنیان لە 64 ساڵدایە.

 

بە پێی ڕاپۆرتەکە بۆ ئەمساڵیش بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەمازۆن جیف بیرزۆس بۆ جاری دووەم، پلەی یەکەمی لە لیستی دەوڵەمەندەکانی جیهان بەدەست هێناوە، کە سەرمایەکەی دەگاتە 147 ملیار دۆلار، کە 24 ملیار دۆلاری لە ساڵی پێشتر زیاترە، پاشان بیل گەیتس پلەی دووەم و دوای ئەویش وارن بافیت خاوەنی کۆمپانیای بێرك شەيرهاوەی، بەپلەی سێیەم دێت.

 

وڵاتی چینیش لەسەرەوەی لیستی ئەو وڵاتانەیە کە خاوەنی زۆرترین ملیاردێرێکی تێدایە.