کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەمار عەزیز
لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامی بارانبارینی زۆرەوە بەردێکی گەورە کەوتووەتە سەر ڕێگایەک بەو هۆیشەوە ڕێگای زیاتر لە 10 گوندی ئەو سنوورە گیراوە.
سهربهست ئاكرهیی، بهرێوهبهری شارۆچكهی كانی ماسی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینەوە بەدێکی گەورە لە شاخی گەلی بازێ کەوتووەتەخوارەوە و ڕێگای نێوان ناحیەی کانی ماسی و قەزای ئامێدی گرتووە.
بەو هۆیەوە ڕێگاکە داخراوە و هەرچەندە تیمەکانی ڕێگاوبانی دهۆک گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەقاڵی لابردنی بەردەکەن لەسەر ڕێگاکە، بەڵام بەهۆی گەورەیی بەردەکەوە تا ئێستا نەیانتوانیوە ڕێگاکە بکەنەوە.
بهرێوهبهری شارۆچكهی كانی ماسی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو ڕێگایە هاتووچۆی 10 گوندی بەسەرەوەیە و داواشی لە دانیشتووانی ئەو گوندانەکرد لە ئێستادا بەو ڕێگایەدا هاتووچۆ نەکەن.