گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ساڵی ١٩٩٤ لە ڕەگەزنامەی سعودی لە باوکیشی وەرگیراوەتەوە

سعودیە ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی لە کوڕێکی بنلادن وەرگرتۆتەوە

2019.03.02 - 15:01
سعودیە ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی لە کوڕێکی بنلادن وەرگرتۆتەوە

 

ناس کورد-

سعودیە ڕایگەیاند، لە ناوڕاستی مانگی ڕابردوودا ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان لە یەکێک لە کوڕەکانی بنلادن وەرگرتۆتەوە، کە ئەمریکا خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلاری داناوە بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو کوڕەی بنلادن.

 وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی سعودیە ڕایگەیاند: "لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا، ڕەگەزنامەی سعودیان لە (حەمزە)ی کوڕی ئوسامە بنلادن وەرگرتۆتەوە، لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیەکی سعودی نیە".

 

پێشتریش ئەمریکا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کرد، بۆ ئەو کەسەی زانیاریان پێبدات لەسەر(حەمزە)ی کوڕی ئوسامە بنلادن.

 

وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامەی سعودی لەو کوڕەی بنلادن دووبارەبوونەوەی هەمان ڕووداوە کە، لەساڵی ١٩٩٤ ڕەگەزنامەی سعودی لە ئوسامە بنلادنی باوکی وەرگیراوەتەوە.

 

ماوەی چەند ساڵێک ئەو کوڕەی بنلادن لەگەڵ دایکی لە ئێران دەژیا، دواتر چۆتە ئەفغانستان و هاوسەرگیری لەگەڵ کچی محمد عەتا کردووە، کە سەرکردەی شانە تیرۆریستیەکانی هامبۆرگ بووە.