گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی: لەرێگەی كەمپینێكەوە ژیان بۆ لوڕستان دەگەڕێنرێتەوە

2019.04.06 - 10:18
سلێمانی: لەرێگەی كەمپینێكەوە ژیان بۆ لوڕستان دەگەڕێنرێتەوە

ناس كورد-

گروپی موزیكی لوڕ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی لوڕستان و رۆژهەڵاتی كوردستان رادەگەیەنێت و هەر بۆ ئەو مەبەستەش كۆنسێرتێك سازدەكات كە داهاتی كۆنسێرتەكە دەبەخشرێتە زیانلێكەوتووان.

لەراگەیەندراوێكی گروپی موزیكی لوڕ كە وێنەیەكی بۆ (ناس كورد) نێردراوە، ئاماژە بەوە كراوە ئەمڕۆ (شەممە) لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە مۆزەخانەی نیشتیمانی (ئەمنە سوورەكە) كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی لوڕستان و رۆژهەڵاتی كوردستان، رادەگەیەنن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كەمپینەكە بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی لوڕستان ، كە تەنانەت پێداویستی زۆر سەرەتایشیان پێویستە بۆ ژیان كردن.

دوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و سەرمایەداران و كەسایەتیە سیاسی و كۆمەڵایەتی و بەرپرسەكانی حكومی و حزبی كراوە، ئامادەی ڕاگەیاندنی كەمپینەكە بن.

لەرۆژی 19ی ئادارەوە شەپۆلێكی باران بارین و لافاو وڵاتی ئێران و ناوچە كوردنشینەكانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە زەرەر و زیانێكی زۆری لێكەوتۆتەوە و ژمارەیەك لەهاووڵاتی ناوچە جیاوازەكان، گیانیان لەدەستداوە.