گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد پۆستەکانی گۆڕان بڵاودەکاتەوە

پۆستەكانی گۆڕان لە كابینەی نۆیەم لەگەڵ پارتی یەكلاكراونەتەوە

2019.03.02 - 13:52
 پۆستەكانی گۆڕان لە كابینەی نۆیەم لەگەڵ پارتی یەكلاكراونەتەوە

ناس کورد- هەڤال فەتاح

 

كوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس كورد-ی راگەیاند: "هیچ كۆبوونەویەكی جڤاتی نیشتیمانی بەم نزیكانە لە  ئارادا نییە، تائێستاش كاندیدەكانی گۆڕان بۆ پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەت یەكلانەبوونەتەوە".

 

لە بارەی پۆستەکانی بزوتنەوەکە، کە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتبن لەسەری، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان وتی: "پۆستەكانی گۆڕان لە كۆبوونەوەكانی پێشتر کە لەگەڵ پارتی ئەنجامی دابوون یەكلاكراوەتەوە".  

 

بە وتەی ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی، گۆڕان لە كابینەی نۆیەم  پۆستەکانی وەزارەتی دارایی، ئاوەدانكردنەوە، پیشەسازی وبازرگانی، وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ودوو دەستە و چەند جێگر وەزیرێکیش وەردەگرێت.

 

هەروەها كاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لە كۆبوونەوەی داهاتووی جڤاتەکە، باس لە دۆزینەوەی میكانیزمێك دەكرێت بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی بزوتنەوەکە بۆ پۆستە حکومیەکان".