گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

تەندروستی جیهانی پێشبینی تەقینەوەى ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە دوو وڵاتی عەرەبی دەکات

2020.03.20 - 11:30
تەندروستی جیهانی پێشبینی تەقینەوەى ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە دوو وڵاتی عەرەبی دەکات
ناس کورد- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەشبینانە پێشبینی بەرزبوونەوەى زۆری ئاماری توشبووانی کۆرۆنا (کۆڤید19) لە دوو وڵاتی عەرەبی دەکات. . عەبدولنەسیر ئەبوبەکر، سەرۆکى تیمی ڕێکخراوەکە بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییە پەتاییەکان بە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی نیگەرانی ڕێکخراوەکەى لەبارەى دۆخی سوریا و یەمەنەوە دەربڕی و دەڵێت، تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێک لەلایەن بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەکە لەوانەیە ئەوە نەبێت کە تائێستا ڤایرۆسەکە نەگەیشتووە بەوان، بەڵکو لەوانەیە کەرت و چاودێری تەندروستی لاواز بێت لە دۆزینەوەیان. . ئەبوبەکر پێی وایە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە سوریا بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە شێوازێک لە شێوەکان حاڵەتەکان دەشارنەوە، بەڵام ئاماژەى بەوەکرد کە هێشتا نەیانتوانیوە ئەو بابەتە بە بەڵگەوە بسەلمێنن. . وتیشی، "زوو بێت یان درەنگ، چاوەڕێی تەقینەوەی ژمارەى حاڵەتەکان دەکەین لەو دوو وڵاتە." . بەپێی قسەى بەرپرسانی تەندروسی، زۆربەى حاڵەتەکان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێرانەوە توشبوون و گەشتی ئەو وڵاتەیان کردووە، بەڵام وڵاتانی ناوچەکە زۆر زووتر لە وڵاتانی ئەوروپی کەوتنەخۆیان و مامەڵەیان لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا کرد، بەڵام هەوڵەکانی ئێران زۆر دواکەوت. . لەکاتێکدا ژمارەى توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 244 هەزار کەس، بەڵام تائێستا لە سێ وڵاتی عەرەبی، یەمەن و سوریا و لیبیا، هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە.