گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

یەدەگی نەختینەییمان زۆر بەرزە

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لە قەیرانی دارایی

2020.03.20 - 10:36
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لە قەیرانی دارایی
ناس کورد- ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و جەختدەکاتەوە کە یەدەگی عێراق لە بانکی ناوەندی زۆر بەرزە و لە ئێستادا عێراق توشی قەیران نابێت. . مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند، "یەدەگی نەختینەیی عێراق لە بانکی ناوەندی لە ئاستێکی زۆر باشدایە و دەتوانرێت پێی بوترێت یەدەگی پێویست هەیە، واتە یەدەگە دەتوانێت بەشی نزیکەى 13 بۆ 14 مانگ یەدەگی بیانی بکات لەکاتێکدا ستانداردی جیهانی سێ مانگە، بۆیە ئاستەکە بەرزە و دڵنیاکەرەوەیە." دەشڵێت، "توانای هەناردەکردنی یەدەگی پارەی نیشتمانی زۆر بەرز و سەقامگیرە." . مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەى بەوەشکرد کە "بانکی ناوەندی زۆر بە باشی یەدەگەکەى بەڕێوەدەبات بەپێی ڕێنمایی وەبەرهێنان و لە ئاستێکی جیهانیدایە." . ماوەی هەفتەیەکە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەرچەندە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 19 دۆلار بەڵام لەئێستا تاڕادەیەک بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 29.94 دۆلار، بۆیە بەشێک لە شارەزایان و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی عێراق هۆشداری دەدەن لە قەیرانێکی دارایی قوڵ لە عێراق.