گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

پێشتر پلانی کوشتی ئەردۆغانیان داناوە

دژە تیرۆری یۆنان 26 کوردی دەستگیرکرد کە چەکی دژە تانکیان پێبووە لە ئەسینا

2020.03.20 - 08:54
دژە تیرۆری یۆنان 26 کوردی دەستگیرکرد کە  چەکی دژە تانکیان  پێبووە لە ئەسینا
ناس کورد- هێزەکانی دژە تیرۆری یۆنان لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەسینا 26 کەسی کوردییان دەستگیرکرد کە "چەکی قورس و دژە تانکیان پێبووە". . میدیای فەرمی یۆنان لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکە دوێنێ پێنجشەممە، 19ی ئازاری 2020، بەڕێوەچووە و گروپێکی چەکداری چەپییان هەڵوەشاندووەتەوە. . سەرچاوەکە پێی وایە ئەو کەسانە سەر بە بەرەی ڕزگاری میلیی شۆڕشگێڕن کە پارتێکی کوردییە و تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە و کاری خۆکوژی لە تورکیا. . یەکێکی لە ئۆپراسیۆنەکان لە ماڵێکی شەقامی ئاڤڵۆنۆس لە شاری سیپۆلیا بەڕێوەچووە و ئەوی تریان لە ماڵێک لە شەقامی تزاڤێلا لە شاری ئیکسراچییە بەڕێوەچووە. . نۆ لە ئەندامانی گروپەکە لە سیپۆلیا دەستگیرکراون و 17ی تریش لە شاری ئیکسراچییە و هێزی دژە تیرۆر چەک و تەقەمەنییەکانی لەناو تونێلێکدا دۆزیتەوە. . سەرجەم دەستگیرکراوەکانیش ڕەوانەى بنکەى پۆلیسی یۆنان کراون، بەپێی هەواڵی میدیا یۆنانییەکان، بڕیارە پۆلیس ڕاگەیەنراوێک دەربکات و کۆتایی ئۆپراسیۆنەکە ڕابگەیەنێت. . لە ساڵانی 2013 و 2014 و 2018ش بە هەمان شێوە چەند ئەندامێکی گروپەکە لە یۆنان دەستگیرکراون، ساڵی 2017ش بە تۆمەتی پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی ئەردۆغان لە کاتی سەردانیدا بۆ یۆنان لەڕێگەی موشەکەوە، حەوت ئەندامی ئەو گروپە دەستگیرکران.