گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

تویتەریش شەڕی دژی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕێگری لە هەواڵی ناڕاست لەوبارەیەوە دەگرێت

2020.03.20 - 09:03
تویتەریش شەڕی دژی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕێگری لە هەواڵی ناڕاست لەوبارەیەوە دەگرێت
ناس کورد- تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئەو بڵاوکراوانە دەسڕێتەوە کە زانیاری نادروست و دەنگۆ لەبارەى کۆرۆناوە بڵاودەکەنەوە. . بەپێی ڕێنمایی نوێی کۆمپانیاکە، بڵاوکردنەوەى ئەو تویتانەى کە دەبنەهۆی توشبوونی زیاتری مرۆڤەکان بە کۆرۆنا (کۆڤید 19) دەسڕێتەوە، یەکێک لەو بابەتانەى کە دەسڕێتەوە بریتییە لەوەى کە چینێکی تایبەتی کۆمەڵگا زیاتر توشی کۆرۆنا دەبن و مەترسی بۆسەر ژیانیان زیاترە. . تویتەر لە بلۆکی خۆی نوسیویەتی، ئەم بڕیارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا متمانەپێکراوەکانی خۆی ئەنجام دەدات و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا کار دەکەن. . بەپێی سیاسەتی نوێی تویتەر، ئەو تویتانە دەسڕێتەوە کە زۆرترین زیان بە بەکارهێنەر دەگەیەنن بەڵام هیچ هەڵبژاردەیەکی نەداوە بە بەکارهێنەران ئەگەر هاتوو لەو جۆرە بڵاوکراوەیان بینی ڕیپۆرتی بکەن. . هەنگاوەکەى تویتەر لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیاکانی تری وەک فەیسبوک و گۆگڵ و مایکرۆسۆفتیش هەمان ڕێکاربگرنەبەر و ئەو کۆمپانیایانە دەڵێن کە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا دەکەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا.