گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

لایەنە شیعییەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی عەدنان زورفی ڕەتبکەنەوە .. داوایەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکەن

2020.03.19 - 23:54
 لایەنە شیعییەکان  ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی عەدنان زورفی ڕەتبکەنەوە .. داوایەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکەن
ناس کورد-   كوتلە شيعيەكان لەسەر ئەوە ڕێکكەوتن كە ليژنەيەک پێكبهێنن و بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار ئاگادار بكەنەوە كە ڕاسپاردنى عەدنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكومەت ڕەتدەكەنەوە. ، بەپێى سەرچاوەيەكى ئاگاادر كە بە ماڵپەڕى سۆمەريە نيوزى وتوە، ئەمشەو پێنج شەممە لەسەر هەينى، 19ی ئاداری 2020، لەماڵى عەمار حەكيم سەرۆكى رەوتى حيكمە لايەنە شيعيەكان كۆبوونەوە. ، ڕونيشيكردوەتەوە، دواى كۆبونەوەكە ئەو لايەنانە ڕێکكەوتن لەسەر ئەوەى كە ليژنەيەكى حەوت کەسی پێكبهێنن و بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئاگادار بكەنەوە كە ئەوان ڕاسپاردنى عەدنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكومەتى داهاتوو ڕەتدەكەنەوە و داواش دەكەن كە كەسێكى تر ڕابسپيێردرێت. ، دواى ئەوەى ئەو 15 ڕۆژەى دەستور ديارى كردبوو كۆتايى هاتوو كوتلە شيعيەكان نەيانتوانى كەسێك بۆ پێكهێنانى حكومەت ديارى بكەن كە سەرۆكى حكومەت پشكى ئەوانە، نيوەڕۆى ڕۆژى 17ى ئەم مانگە سەرۆككۆمار عەدنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكومەتى داهاتوى عێراق ڕاسپارد، بەڵام بەشێك لە لايەنە شيعيەكان بەوە ڕازى نەبوون و بەرهەم ساڵحيان بە پێشێلكردنى دەستور تۆمەتبار دەكرد. ، عەدنان زورفى ئەندامى پەرلەمانى عێراقەو پێشتر پارێزگارى نەجەفە بووە، بە كەسێكى نزيك لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا هەژمار دەكرێت و پەيوەندى پتەوى لەگەڵ پياوە ئايينەكانى شيعە نييە، تەنانەت لەلايەن مەيدانەكانى خۆپيشانداندانيشەوە ڕەتكرايەوە و بە گەندەڵ ناودەبراو و باس لەوەدەكرا ئەو كاتەى پارێزگارى نەجەف بووە 250 مليۆن دينارى خواردوە.