گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

كۆمپانيايەك ئامێرێكى دروستكردووە و دەتوانیت لە ماڵەوە پشکنینی کۆرۆنا بۆ خۆت بکەیت

2020.03.19 - 23:27
كۆمپانيايەك ئامێرێكى دروستكردووە و دەتوانیت لە ماڵەوە پشکنینی کۆرۆنا بۆ خۆت بکەیت
ناس کورد-   كۆمپانيايەكى ئەمريكى ئامێرێكى دروستكردوە كە دەتوانيت لە ماڵەوە خۆت تێستى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا بكەيت و لەماوەى 10 خولەكيشدا ئەنجامەكەيت بۆ دەردەچێت. ، كۆمپانياى Biomerica كە دروستكەرى ئامێرەكەيە ئەوەى ئاشكرا كردوە، تێستەكە لەڕێگەى وەرگرتنى خوێنەوەيە لە سەرى پەنجەت و ئامێرەكە تەنها بۆ يەكجار بەكاردەهێنرێت و بە 10 خولەكە ئەنجامەكەت بۆ ئاشكرا دەكات و نرخەكەى تەنها 10 دۆلارە. ، ئاماژەى بەوەشداوە، هەروەها لەلايەن كەسانى تايبەتمەندەمەوە دەتوانرێت لە ڕێگەى ئامێرەكەوە پشكنين بۆ خەڵك بكرێت لە فڕۆكەخانە و خوێندنگا و شوێنى كار و نوسينگەكان و نوسينگەى پزيشكەكانيش. ، ئەوەشى ئاشكرا كردوە، نمونەى ئامێرەكەيان ناردوە بۆ وەزارەتەكانى تەندروستى و ئاژانسە حكوميەكان لەچەندين وڵاتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەوروپا و جيهان. ، ئامێرەكە پشتى بە لێكۆڵينەوەيەكى تيمێكى پزيشكى لە بەشى زانست و ئەندازيارى زانكۆى ئۆكسفۆرد  و ناوەندى "ئۆكسفۆرد سوشۆ" بۆ لێكۆڵينەوە پێشكەوتووەكان بەستوە كە ڕێگەيەكى خێرايان بۆ ئاشكراكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزيوەتەوە. ، لەلايەكى ترەوە كۆمپانياى Everlywell ى ئەمريكى ئەوەى بڵاوكردوەتەوە كە ڕێگەيەكى تاقيكردنەوەيەك دەخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەى خەڵك بتوانن بيكەن بۆ پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنا و 23 ى مانگى ئازار دەكەوێتە بەردەست. ، هاوڵاتيان دەتوانن لە پێگەى كۆمپانياكە داواى تاقيكردنەوە بكەن و ئەوەش دواى وەڵامدانەوەى چەند پرسيارێك، بەڵام يەكێك لە مەرجە گرنگەكان ئەوەيە كە پزيشك داواى ئەوەت لێبكات كە پشكنينى ڤايرۆسەكە بكەيت و تۆڕێكى پزيشكى هەيە لە ئەمريكا كە لە دورەوە پشكنينت بۆ دەنوسن. ، ئەگەر ڕەزامەندى پزيشكت بەدەستهێنا ئەوا كۆمپانياكە پشكنينەكەت بۆ دەنێرێت كە نرخەكەى 135 دۆلارە لەماوەى دوو ڕۆژدا، ئەگەر ويستت زوتر بەدەستت بگات ئەوا 30 دۆلار زيادە دەدەيت، تيمێكى تايبەت دێت و ئامێرێكى تايبەتيان پێيە كە نمونەى خوێن لە ناوچەى لوت و قورگ وەردەگرن و دواتر دەيگەڕێننەوە بۆ كۆمپانياكە. ، دواى ئەوەش لەڕێگەى تاقيگەيەكى تايبەتيەوە پشكنين بۆ نمونەكان دەكرێت و لەماوەى 72  كاتژمێردا ئەنجامەكان بەردەست دەبن و لەڕێگەى نامەى مۆبايل و ئيمەيڵەوە ئەنجامەكانت بۆ دەنێرنەوە و پزيشكان ئامۆژگارى ئەو كەسانە دەكەن كە گومانيان هەيە و پشكنينيان كردوە بە تەنيا لەماڵەوە بمێننەوە تا ئەنجامەكانى بەدەست دەگات، ئەگەر ئەنجامەكەت ئيجابى بوو وە توشبى ڤايرۆسەكە بويت ئەوا ئيدارەكانى تەندروستى تايبەت بە ناوچەكەت ئاگادار دەكرێتەوە.