گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخەری گۆڕان: ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە

2019.03.02 - 13:17
ڕێکخەری گۆڕان: ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە

 

ناس کورد-

 

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت بۆ بەشداریكردنی هەر لایەنێكی تر لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێك نییە، جەختیش دەکاتەوە ناشبن بە پارسنەگ بۆ هیچ لایەنێكی سیاسی لەبەرامبەر لایەنێكی تردا.

 

عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڵسوڕای بزوتنەوەکەی ڕایگەیاند، "گۆڕان بڕیاری بەشداریكردنی لەحكومەت لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بوە كە لەسەر بنەمای بەرنامە و پڕۆژەیەكە مەرجی چاكسازی‌ و گۆڕانكاری سیستمی حكومڕانی لەخۆگرتوە".

ڕێکخەری گۆڕان جەختی لەوە کردووەتەوە کە بزوتنەوەکەیان لەسەرجەم جومەگەكانی ئەو دەسەڵاتە، پێگەی دەبێت بۆئەوەی بتوانێت بەرنامەو كاری خۆی جێبەجێبكات‌و گۆڕانكاری بكات لەحكومەتی داهاتوودا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "بۆ بەشداریكردنی هەر لایەنێكی تر لەحكومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە و ناشبینە پارسنەگ بۆهیچ لایەنێكی سیاسی لەبەرامبەر لایەنێكی تردا".

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، بزوتنەوەی گۆڕان ڕێککەوتنێکی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆکرد بۆ بەشدارییکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە تیایدا گۆڕان چەند وەزارەت و دەستەیەکی پێبەخشراوە.