گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق: هۆشداری دروستبوونی لافاو لەم پێنج پارێزگایە دەدرێت

2019.04.05 - 17:38
عێراق: هۆشداری دروستبوونی لافاو لەم پێنج پارێزگایە دەدرێت

ناس كورد-

عێراق خۆی ئامادە دەكات بۆ شەپۆلێكی تری باران بارین و هۆشداری لەدروستبوونی لافاو لە پێنج پارێزگای دەدرێت.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، بەپێی بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی عێراق هەریەك لەپارێزگاكانی سەڵاحەدین و كەركوك و دیالە و واست و میسان، رووبەڕووی باران بارین و لافاو دەبنەوە.
بەرپرسانی عێراق پشتیان بە بەنداوەكانی دیالە و حەمرین و ئەڵوەن لەپارێزگای دیالە و هەروەها بەنداوی سامەرا لە پارێزگای سەڵاحەدین بەستووە بۆ گرتنەخۆی بەشێك لەو باران بارینە زۆرەی كە دەبێتە هۆی لافاو.

جگە لەو بەنداوانە، دەسەڵاتدارانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەنداوی موسڵ لەپارێزگای نەینەوا سەلامەتە و توانای ئەوەی هەیە كە بەشێكی زۆری ئاوی زیادە عەمبار بكات، كە لەباران بارین و لافاوەوە دڕژێتە ناوی.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی عێراق شاری بەغدای پایتەختیش چۆتە نێو بازنەی مەترسی و دۆخی ناكاوی تیادا راگەیەندراوە.