کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ به‌شداری پێكردنیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون و كێشه‌یان له‌سه‌ر پۆست نییه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌رباره‌ى ڕێككه‌وتنى حیزبەكهى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ڕایگه‌یاند: "ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە، ئێمه لەگەڵ یەکێتی رێککەوتوین و کێشەمان پۆست نییە".
سه‌باره‌ت به به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا وتەبێژی پارتی وتی: "پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانمان كردووه و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵمان هاتوونه‌ته پێش و به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ئۆپۆزسیۆنبوونیان هه‌ڵبژاردووه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا ئێستا وه‌ڵامێكی دیاری كراویان نییه".