ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕاوسەرنجی پەرلەمانتارانی لە پێشنیازی كاراكردنهوهى دامهزراوهی سهرۆكایهتیی ههرێم جێگیر کرد، لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە دەدرێت.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ئەو بۆچون و تێبینییە یاساییە جیاوازانەی پەرلەمانتاران لە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم هەیانبوو، لە پرۆژەیاسکەدا جێگیر کرا، لە دانیشتنی پەرلەماندا تەواوی پرۆژەیاساکە دەخرێتە دەنگدانەوە".
پێشتر فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، بە خواستی ئەوان پرۆژەیاساکە پێشکەش نەکراوە، بۆیە خواست و سەرنجەکانیان خستۆتەڕوو بۆ ئەوەی بۆ پرۆژەیاساکە زیاد بکرێت، لەو بارەیەوە جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کە هاوکات لە پشکی یەکێتییە، سەبارەت بەجێگیرکردنی خواستەكانی فراكسیۆنەکەیان وتی: "پڕۆژەیاساکە بۆچوونی جیاوازی لای فراکسیۆنی یەکێتی و بەشێک لە پەرلەمانتاران دروستکردبوو، بۆچوونەکان جێگیر کراون، بەڵام بە دەنگدان لە دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت بە یاسا".
بڕیارە لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و تیایدا دەنگ لەسەر پێشنیازی كاراكردنهوهى دامهزراوهی سهرۆكایهتیی ههرێم دەدرێت، پێشتریش دوو خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاساکە کراوە.