گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دەمانەوێت گرێ کوێرەکە بکەینەوە

سەعدی پیرە بۆ ناس: سبەینێ لە هەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

2019.03.02 - 13:02
سەعدی پیرە بۆ ناس: سبەینێ لە هەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

 

 

ناس کورد-  هەڤال فەتاح

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی نێوانیان دەکەن.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی سبەینێی یەکێتی و پارتی پەیوەندی بە پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم و بەشداریی یەکێتییە لەو کابینەیە، هەروەها ئەو کێشانەی دوای 18 شوبات ڕوویاندا.

لە ڕۆژی 18ی شوبات پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریی فراکسیۆنی یەکێتی کۆبووەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێدرا، سەرۆکی پەرلەمانیش کە لەپشکی یەکێتییە، بەشێوەیەکی کاتیی درا بە پەرلەمانتارێکی پارتی.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هیوادەخوازێت کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئەنجامی باشی هەبێت و گرێ کوێرەی کێشەکانی نێوان ئەو دوو پارتە بکاتەوە. وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەو بابەتانە دەکرێتەوە کە بەکراوەیی ماونەتەوە، وەک ڕێککەوتنی سیاسیی هەردوولا و پرسی کەرکوک."