کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ ھەینی فێستیڤاڵی ڕەنگەکان لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت و بڕیار وایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
فێستیڤاڵی ڕەنگەکان بڕیارە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە پارکی ئەکادیمی لە شاری ھەولێر بەڕێوە بچێت، جگە لە چالاکی ڕەنگەکان، چەند چالاکییەکی دیکەی ھونەریش ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە بە بلیتە.
بڕیاربوو لە دووەم ڕۆژی نەورۆز ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ڕوداوی وەرگەڕانی بەلەمەکەی موسڵەوە فێستیڤاڵەکە دواخرا، جارێکی دیکەش بەهۆی کەشوهەواوە بۆ جاری دووەم دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوەبچێت و دوو ڕۆژ بەردەوامبێت.