گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ

2019.04.05 - 08:50
كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ

ناس كورد-

پێشبینی دەکرێت لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە ڕو لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە بارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی شارەکان ئاسمان هەور دەبێت، بارانی بچر بچر دەبارێت، پێشبینیش دەکرێت دوانیوەڕۆ ڕێژەی بارانبارین زیاد بکات.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت لە پاش کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینیەوە بارانی بە لێزمە و هەورەبروسکە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات.

هەروەها ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردۆتەوە، زۆرترین باران لە شاری دووزخورماتو باریوە کە ڕێژەکەی 4.3 ملیم بارانە.