گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان دەكات

حكومەتی هەرێم داوا لەفەرمانگەكان دەكات فەرمانبەران پابەندی دەوامی فەرمی بكەن

2019.04.04 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتی هەرێم داوا لەفەرمانگەكان دەكات فەرمانبەران پابەندی دەوامی فەرمی بكەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتەكان كردووە و داوایان لێدەكات رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پابەندكردنی فەرمانبەران بەدەوامی فەرمییەوە.

لەنووسراوێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی وەزارەتەكانی حكومەت كراوە، داوای ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان دەكات لەدوای لابردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە.

لەبەشێكی نووسراوەكەدا هاتووە "بەپێی‌ زانیاری‌ و بەدواداچوونمان لە زۆربەی‌ وەزارەت و دام و دەزگا حكومییەكان فەرمانبەران وەك پێویست پابەندنین بە دەوامی‌ فەرمییەوە، بەداخەوە بەهۆی‌ كەمتەرخەمی‌ و نەگرتنەبەری‌ رێكاری‌ پێویست بەرامبەر بەو فەرمانبەرانە (پابەندنەبوون بە دەوامی‌ فەرمی‌) بووەتە دیاردە و ئەمەش بۆتە هۆی‌ دروستبوونی‌ بۆشایی و رێگرە لەبەردەم بەرێكوپێكی‌ بەڕێوەچوونی‌ كاروباری‌ هاووڵاتیان".

لەنووسراوەكەدا داوا لەسەرجەمی وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت دەكات كە بەلەبەرچاوگرتنی‌ باشبوونەوەی‌ دۆخی‌ دارایی هەرێم و نەمانی‌ سیستمی‌ پاشەكەوت و بۆ بەرژەوەندی‌ گشتی‌ و رایكردنی‌ كاروباری‌ هاوڵاتیان، رێكای‌ پێویست بگرنەبەر بۆ پابەندكردنی‌ فەرمانبەران بە دەوامی‌ فەرمییەوە بەپێی‌ كاتەكانی‌ دیاریكراو و رۆژەكانی‌ دەوامەوە بەو شێوەیەی‌ یاسا دیاری كردووە.

لەبەشێكی تری نووسراوەكەی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم بۆ وەزارەتەكان داوا كراوە رێكارەكانی تایبەت بەمۆڵەتدانی فەرمانبەران توندو تۆڵ بكرێت و رێكاری یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر ئەو فەرمانبەرانە بگیرێتە بەر كە پابەند نابن بە دەوامی‌ فەرمییەوە.