گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێڕەوێکی سنووریی نوێ دەکاتەوە

تورکیا دەیەوێت ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ عێراق بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە

2019.03.02 - 12:47
تورکیا دەیەوێت ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ عێراق بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە

 

ناس کورد-

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەنیازە ڕێڕەوێکی سنوری نوێ لەگەڵ عێراق بکاتەوە، ئاماژەشی بەوە دا کە لەتوانایاندا هەیە ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان لە 10 ملیارەوە بۆ 100 ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە لە داهاتودا.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا تورکییەکان، مەولود چاوشئۆغڵۆ ڕایگەیاندووە، تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دووبارە بنیادنانەوەی عێراق، دەشڵێت: "تورکیا ئامادەیە بازرگانی لەگەڵ عێراقدا بکات لەپاڵ پابەندبونی بەو پەیمانەی کە لە کۆنگرەیەکدا لە کوەیت داویەتی ئەویش بە پێدانی 5 ملیار دۆلارە بۆ دوبارە بنیادنانەوەی عێراق."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات عێراق چەندین پایەی هەیە کە وای لێدەکات پاڵێوراوبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بەڕادەیەک بگاتە 100 ملیار دۆلارم ئەوەش لەو ئاستەی ئێستا زۆر بەرزتر دەبێت کە کۆی ئاڵۆگۆڕی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە 10 ملیار دۆلار تێناپەڕێنێت.