گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن خۆمان لە هەوكردنی جومگەكان بپارێزین؟

2019.04.04 - 20:41
چۆن خۆمان لە هەوكردنی جومگەكان بپارێزین؟

ناس كورد:

زانایان بەچاودێریكردنی بواری تەندروستی ئەو كەسانەی كە بەدەست هەوكردنی جومگەكانەوە دەناڵێنن، گەیشتوون بەوەی ڕۆژانە ماوەی 10خولەك بەپێ ڕۆشتن یارمەتیان دەدات لەخۆبەدوورگرتن لەو نەخۆشییە.

زانایانی زانكۆی شیكاگۆ، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوەكە ئەو كەسانەی دەناڵێنن بەدەست نەخۆشی هەوكردنی جومگە و ئازاری جومگەكانەوە ئەگەر ڕۆژانە ماوەیەكی كورت ڕێبكەن وكەمێكیش ڕێكردنەكە خێرا بێت ئەوا بەڕێژەی ٪85 مەترسی ئەوەیان لەسەر كەمدەبێتەوە كە لەداهاتوودا بكەونە جێگەوە و لە ڕۆشتن بكەوون.

توێژەران هیوایان وایە كە پزیشكەكان نەخۆشەكانیان بەوە ئامۆژگاری بكەن كە پێویستە ڕۆژانە لەسەر پێكانیان بڕۆن لەبەر ئەوەی ئەمە ئاسانترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی كەمی توانای جوڵەی تەمەنی پیری كە ملیۆنەها كەس بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هەوكردنی جومگەكان تووشی یەكێك یان كۆمەڵە جومگەیەك لە جومگەكانی لەش دەبێت بە جوڵەی زیاتر و ڕۆشتن بەپێ ئەوا دەتوانین لەم نەخۆشیە ڕزگارمان ببێت.