گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی گەرمیان: پەیامەكەتان گەیشت

2019.04.04 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی بۆ مامۆستایانی گەرمیان: پەیامەكەتان گەیشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

رێكخەری ئەو چالاكییەی لەبارەی خراپی رێگەی هاتوچۆی نێوان سلێمانی-كەلار ئەنجامدرا، رایدەگەیەنێت "لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پەیوەندیمان پێكرا و ئاگاداریان كردین پەیامەكەمان گەیەنراوەتە قوباد تاڵەبانی".

بەپێی بڵاوكراوەیەكی سەیوان مەحمود رێكخەری چالاكییەكەی ئەمڕۆی كەلار، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندی پێوە كردوون و پێیان راگەیاندوون كە پەیامەكەیان گەیەنراوەتە تاڵەبانی.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ژمارەیەك مامۆستای قەزای كەلار لەمیانەی ئەنجامدانی چالاكییەكدا ناوی بەرپرسانیان لەسەر چاڵەكانی رێگای كەلار - سلێمانی نووسی و داوایان كرد لێیان رێگاكە چاك بكەنەوە.

سەیوان مەحمود، دەڵێت "لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانیەوە پێیان وتین پەیامەكەتان گەیشتوە و لە نزیكترین كاتدا دەست بە چاككردنی دەكرێت".

ئاماژە بەوەش دەكات كە لەپەیوەندییەكەدا بەناوی قوباد تاڵەبانیەوە دەست خۆشییان لێ كرا بۆ ئەو چالاكییە شارستانییە كە ئەمڕۆ ئەنجامیانداوە.