fbpx
Shadow Shadow

ڤیدیۆ: ساتى تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانى بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

11:08 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لەلایەن چالاکوانانى مەدەنى و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ساتى تەقەکردنى هێزە ئەمنییەکان بە گولەى پلاستیکى و غازى فرمێسکڕێژ لە خۆپیشاندەرانى شارى بەغدا لەسەر پردى کۆمارى ناوەندى شارى بەغدا، تۆمارکراوە.

.

بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆییەکە بەهۆى بەکارهێنانى گازى فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى تەحریر دووچارى تەنگەنەفەسى بوونەتەوە.

.

کەمێک لەمەوبەریش ئاژانسەکانى هەواڵى ناوخۆیى و جیهانى کوژرانى خۆپیشاندەرێکیان لەنزیک پردى کۆمارى لە شارى بەغدا، راگەیاند.

.

هاوکات لەئێستادا خۆپیشاندەرانى عێراق لەبەردەم دەروازەى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز کۆبوونەتەوە و هەوڵى چوونە ژوورەوە بۆ ناو پەرلەمان دەدەن و داوای دەستلەکارکێشانەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن.

.

 

میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ سەر پردی کۆماری، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و ئێستا لەبەردەم دەروازەی پەرلەمانی عێراقدان.

 

.

ئاماژە بەوەشکراوە، خۆپیشاندەران هوتاف دژی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەڵێنەوە و داوای دەسلەکارکێشانەوەیان دەکەن.

 

.

هاوکات، خۆپیشاندانەکان بەرەو فراوان بوون دەچێت و لەئێستادا جگە لە بەغدا، لە بەسڕە، واست، میسان، کەربەلا و زیقار خۆپیشاندان دەستیپێکردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل