fbpx
Shadow Shadow
featured image

ھادی عەلی:خەڵک واستەی کردووە بەشداربێت لە حکومەت ئێمە داواشمان لێکراو بەشداریمان نەکرد

گۆشەى ناس

 

ھادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە بەرنامەى گۆشەى ناس وەڵامى پرسیارەکان لەبارەى ئەنجامدانى کۆنگرەى یەکگرتوو و کاندیدەکانى ئەمیندارى گشتى حزبەکە و دۆخى هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى تر دەداتەوە.

.

سەبارەت بە کۆنگرەى حزبەکەى ئاماژە بەوە دەکات “لەسات و کاتى دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام دەدات و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى کۆنگرە کۆتایى هاتووە”.

 

.

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە کۆنگرەى حزبەکەیدا ژمارەیەک لە کاندید دەبێت بۆ پۆستى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو و ئەو خۆى یەکێک دەبێت لە بەربژێرەکان و لەو بارەیەوە ئاماژەى بەوە کرد “گەر کۆنگرە دەنگیان پێبدات خزمەتێکی باش بە یەکگرتوو دەکات”.

.

روونیشیکردەوە ” ئاماژەکان بۆ ئەوەن مامۆستا سەڵاحەدین بۆ جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە”.

 

.

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل