fbpx
Shadow Shadow

پارێزگاری هەڵەبجە: ڕێژەى هەلی کار لە پارێزگاکە سفرە

گۆشەى ناس

 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە گۆشەى ناسدا باسی لە کەموکوڕی و نەبوونی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکەیدا کرد و ڕایگەیاند، “لەماوەی دەستبەکاربوونم حکومەت ھیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بۆ ھەڵەبجە نەبووە و هەڵەبجە ئێستا پێویستی بە هەموو شتێکە.”

.

ئازاد تۆفیق پێیوایە حکومەت ھیچ دەرفەتێکی بۆ خزمەتگوزاری لە ھەڵەبجە نەڕەخساندووە و لە ماوەى چوار ساڵدا تەنها نیو ملیۆن دۆلار بۆ هەڵەبجە خەرجکراوە.

لەبارەی بژێوی، ئازاد تۆفیق دەڵێت، “پلەی یەکەمی بژێوی دانیشتوانی ھەڵەبجە لەسەر موچەیە و ڕێژەى دەستکەوتنی ھەلی کار لە ھەڵەبجە سفرە.

لەبارەى ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەش، ئازاد تۆفیق پێیوایە دەبێت بەپێی ھەڵبژاردن جیابکرێتەوە چونکە لایەنەکان ڕازی نین بە پشکیان و ھەمووشیان بەرپرسن کە ئەنجومەنی پارێزگا پێکنایەت.

 

ئازاد تۆفیق ڕاشیگەیاند، خۆم لە سلێمانی دادەنیشم بەڵام خانووم لە ھەڵەبجە گرتووە

 

ئاماژەى بەوەشکرد، حکومەتی ھەرێم کە بودجە بۆ ھەڵەبجە تەرخان ناکات “تاسەر ئێسک موقەسیرە”.

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل