fbpx
Shadow Shadow

وتەبێژ: خواستی سەرکردایەتی و ئەندامانى کۆمەڵ ئەوەیە عەلی باپیر بە ئەمیر بمێنێتەوە

گۆشەى ناس

گۆشەى ناس ئەمجارە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەنجام دا، ڕێبوار حەمەد ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ کۆنگرەی کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت و بڕیاریان نییە کۆنگرە بخرێتە ساڵی 2020 و لە کۆنگرەی چوارەم سەرکردایەتی کۆمەڵ گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت.

.

ڕاشیگەیاند، “جەماوەر و سەرکردایەتی کۆمەڵ دەیانەوێت مامۆستا عەلی باپیر بمێنێتەوە، مامۆستا کەمترین تەداخولات لە کاری ناوخۆی کۆمەڵ دەکات.

لەبارەى ناڕەزایەتی و دەستلەکارکێشانەوەی چەند بەرپرس و ئەندامێکی کۆمەڵ، ڕێبوار حەمەد وتی، “بڕیاری ئیداری هۆکارە بۆ وازهێنانی کادران و سەرکردەکانی کۆمەڵ، هیچ قسەیەکمان نییە لەسەر ئەوانەی بڕیاری کۆتاییان داوە بۆ کارنەکردن لەگەڵ کۆمەڵ” و ناڕازییەکان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بەردەوامن و بانگ ناکرێن بۆ کۆنگرە.

وتیشی، سەردانی عەلی باپیر بۆ لای بارزانی بە بڕیاری ئەنجومەنی سیاسی بوو و کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کراون.

 

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل